پڕۆژەی بژی كوردستان بۆ پاڵپشتی ریفراندۆم راگەیەندرا
گەنجان لە رێگەی ئەم پڕۆژەیە پشتیوانی لە سەربەخۆیی كوردستان دەكەن
K24 - سلێمانی
لە سلێمانی رێکخراوی ئەنجوومەنی گەنجانی کوردستان بۆ پاڵپشتی لە ریفراندۆم پڕۆژەی (بژی کوردستان)ی راگەیاند، ئەو پڕۆژەیە هەوڵێكی ئەو گەنجانەیە بۆ سەوزترکردنی گیانی خۆشەویستی کوردستانە لە دڵی گەنجان و پاڵپشتی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان.
