هێزه‌كانی عێراق چوونه ناو شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر
"چه‌كدارانی داعش شپرزه بوون"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 22/8/2017 حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند "چه‌كداره‌كانیان به پاڵپشتی یه‌كه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا له رۆژئاوای ته‌له‌عفه‌ره‌وه چوونه‌ته ناو شاره‌كه‌وه".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، راگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند "هێزه‌كانی لیوای ده‌ی حه‌شدی شه‌عبی و یه‌كه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له رۆژئاوای ته‌له‌عفه‌ره‌وه پێشڕه‌وییان كردووه‌و چوونه‌ته ناو شاره‌كه‌وه".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه چه‌كدارانی داعش وره‌یان نه‌ماوه‌و دووچاری شكستی گه‌وره بوون و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان به‌ره‌و ناو شاره‌كه پێشره‌وییان كردووه".
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 20/8/2017 حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، له وتاریكدا ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی سه‌ربازیی بۆ كۆنترۆلكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر راگه‌یاند.
شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین قه‌زاكانی پاریزگای نه‌ینه‌وا و نزیكه‌ی 80 كیلۆمه‌تر له رۆژئاوای مووسڵ هه‌ڵكه‌وتووه و له سنووری سووریاوه نزیكه و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سی تیدا ده‌ژی.
چه‌كدارانی داعش له رۆژی 15/6/2014 شارۆچكه‌كه‌یان داگیركردووه و زیاتر له 3 ساڵه ده‌ستیان به سه‌رداگرتووه، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه بوو كه سوپای عێراق له‌و ناوچانه پاشه‌كشه‌ی كرد و بوونه هۆی درووستبوونی ئه‌و ره‌وشه ناله‌باره و كوژران و ئاواره‌بوونی هه‌زاران كه‌س.
پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له شارۆچكه‌كه‌دا 1000 تا 1500 چه‌كدار ببن و به‌شێكیان چه‌كداری بیانی بن. هه‌ر چه‌نده فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق وای ده‌بینن نزیكه‌ی 2000 چه‌كداری داعش تا ئیستا له شارۆچكه‌كه‌دابن.