كوردستان 24 سه‌نته‌ری بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته‌ڕوو
شاره‌زایه‌كی بواری هه‌ستكردن له دووره‌وه زانیاری له باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه ده‌خاته‌ڕوو
K24 - هه‌ولێر:
شاره‌زایه‌كی بواری هه‌ستكردن له دووره‌وه، له رێگه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه، سه‌نته‌ری بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی كه‌مێك پێش ئێستای هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات.
هێدی جه‌مال، شاره‌زا و خوێندكاری دكتۆرا له بواری هه‌ستكردن له دووره‌وه، كه پشتی به سه‌نته‌ری ده‌ستنیشانكردنی بوومه‌له‌رزه‌ی USGS به‌ستووه، سه‌نته‌ری بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دیاری كردووه، كه ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریاچه‌ی دوكان.

هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ش بوومه‌له‌رزه‌كه له ناوچه‌كانی پشده‌ر زۆرترین زیانی ماددی هه‌بووه.
وه‌ك له نه‌خشه‌كه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌نته‌ره‌كه‌ی دیاریكراوه و بازنه‌كانی ده‌وری ئه‌و شوێنانه‌ن، كه هه‌ستییان به بوومه‌له‌رزه‌كه كردووه.

به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و شاره‌زایه، هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه‌ته سه‌ر كۆتا هێلی بوومه‌له‌رزه و به نه‌خشه‌ش روونكرداوهتهوه.
ئه‌و هێله‌ی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر، به‌رزترین بوومه‌له‌رزه‌ی ده‌گاته 5.6 تاكو 5.8 پله‌ی رێخته‌ر، به گوێره‌ی پێوه‌ره‌كانیش، ئه‌و پله‌یه وێرانكه‌ر نییه، نزمترین پله‌ی بوومهرزهش، ده‌گاته 3.6، كه هه‌ندێك جار له هه‌ولێر رووده‌دات و هه‌ستی پێده‌كرێت.