سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆك بارزانى و چاوش ئۆغڵۆ ده‌خاته‌ڕوو
سه‌رۆك بارزانى و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ كرد و هه‌ردوولا كۆبوونه‌وه.
سايتى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاويكرده‌وه، لە دیدارەكەدا وەزیری دەرەوەی توركیا سڵاوی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و وێڕای ئاماژەدان بە رۆڵی گرنگی پێشمەرگە لە تێكشكاندنی داعش پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی پێشمەرگەی لەبەرامبەر تیرۆریستان لە سەرۆك بارزانی كرد.
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، كه لە وتەیەكدا مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ باسی لەو دۆستایەتی و پەیوەندییە باشە كردووه كە لەنێوان توركیا و هەرێمی كوردستاندا هەیە.
سه‌باره‌ت به پرسى ريفراندۆم، سايتى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا پەیوەست بە پرسی ریفراندۆم جەختی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی بڕوای بە مافەكانی گەلی كوردستان هەیە و لە ئێش و ئازارەكانی دەگات، بەڵام وای بۆ دەچێ كە ڕیفراندۆم لەو كاتەدا ڕەنگە كێشەی لێ بكەوێتەوە و سەقامگیریی ناوچەكە بشێوێنێ و نیگەرانییەكانی توركیای لەو بارەیەوە بە سەرۆك بارزانی گەیاند و ئەوەیشی خستەڕوو كە وڵاتەكەی ئامادەیە بەشدار بێت لە هەوڵی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمدا هاتووه: لەبەرامبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی توركیای كرد و هەروەها پێزانینی هەبوو بۆ هاوكاری و یارمەتیدانی توركیا بۆ پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش.
لەبارەی پرسی ڕیفراندۆم سەرۆك بارزانی لە گفتگۆیەكی ڕاشكاوانەدا ئەو هۆكارانەی شی كردەوە كە وای لە گەلی كوردستان كردووە بڕیاری ڕیفراندۆم و هەنگاونان بۆ سەربەخۆیی بدات.
سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستەسەر مێژووی پڕ لە نەهامەتیی گەلی كوردستان لەگەڵ دەوڵەتی عێراق و ئەوەی دووپات كردەوە كە وێڕای بوونی زوڵم و ئەنفال و جینۆساید گەلی كوردستان بڕیاری دا لاپەڕەیەكی نوێ هەڵبداتەوە و لە دوای 2003 هەموو هەوڵی خۆی دا كە عێراقێكی تازە لەسەر بنەمای شەراكەت و دەستوور و تەوافوق دابمەزرێت بەڵام شەراكەت و دەستوور و تەوافوق پێشێل كرا و دواجار گەلی كوردستان لە دەوڵەتی عێراق نا‌ئومێد بووە و نایەوێ بە هیچ شێوەیەك ئەزموونە تاڵەكانی ڕابردوو دووبارە بكاتەوە و گەلی كوردستانیش بەرپرس نەبووە لەو دۆخەی ئێستا هاتووەتە ئاراوە بەڵكو سیاسەت و هەلە حكوومەتەكانی عێراق هۆكارن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه سەرۆك بارزانی ڕایشیگەیاندووه، بڕیاری گەلی كوردستان مافێكی دیموكراتی و ئاشتیانە و سرووشتیە و هۆكارێك دەبێت بۆ ڕێگەگرتن لە ناسەقامگیری و شەڕ و بۆ ئەوە دەبێت كە مادام شەراكەت شكستی هێنا دەكرێ وەك دوو جیرانی باش لەگەڵ یەكتردا بژیین.
سەرۆك بارزانی جەختی لەوەیش كردەوە كە ئەزموونی ساڵانی ڕابردوو پێشانی داوە كە كوردستان فاكتەری سەقامگیرییە و سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەكە لە بۆ گەلی كوردستان گرنگە.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا هەردوولا بڕیاریان دا كە لە پەیوەندی و ڕاوێژی بەردەوامدا بن.