سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان: با موفتی عێراق خۆی نه‌خاته ناو گه‌مه سیاسیه‌كانه‌وه
"چاوەڕوان بووین موفتی به قسه‌كانی داچێته‌وه"
K24 - ھەولێر
دكتۆر عه‌بدوڵڵا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی لە كوردستان وەڵامی گوتەكانی موفتی عێراق دەداتەوە، كە جارێكی دیكە دژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان كردبوو، دوای لێدەكات خۆی نه‌خاته ناو گه‌مه‌ی سیاسیه‌كانه‌وه.
له رۆژی 21/8/2017 رۆژنامه‌ی سه‌باحی عێراقی دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر موهدی ئه‌حمه‌د سومه‌یدعی (موفتی عێراق) كردووه، موفتییه‌كه‌ی عێراق گله‌یی له یه‌كێتی زانایان ده‌كات كه ئیدانه‌ی قسه‌كانی پێشوویان كردووه له‌و كاته‌ی نامه‌یه‌كی بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناردبوو تێیدا ئه‌م هه‌نگاوه ره‌تده‌كاته‌وه.
موفتی له‌م دیمانه‌یه‌دا جارێكی دیكە ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان به توندی ره‌تده‌كاته‌وه‌و به جۆرێكی نوێی تیرۆری ده‌زانێت، ترسی هه‌یه ببێته مایه‌ی دابه‌شبوونی كورد خۆیان.
لە بەرامبەردا دكتۆر عه‌بدوڵڵا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان راگه‌یاندووە: "وه‌كو یه‌كێتی زانایان چاوه‌ڕوان بووین دوای روونكردنه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی زانایان، موفتی به قسه‌كانی داچێته‌وه‌و خۆی له گه‌مه‌و یاری سیاسیه‌كان رزگار بكات و، دام‌و ده‌زگا ئایینیه‌كان نه‌خاته ژێر كاریگه‌ری سیاسیه‌كان، به‌تایبه‌تی كه یارییه‌كه دژی هیواو ئاوات و مافی گه‌لێكی سته‌ملێكراوو به‌شخوراوه، چاوه‌ڕوان بووین ده‌نگێكی دلێرانه بێت دژی كاره نامرۆڤه‌كانی حكوومه‌تی عێراق كه قوتی سه‌دان هه‌زار خه‌ڵكی ره‌ش و رووت و هه‌ژاری كوردستانی بڕیوه، ده‌نگێكی مه‌رد بێت له كه‌مته‌رخه‌می حكوومه‌تی عێراق كه تاكو ئێستا ئاماده نییه مووچه و قوتی سه‌دان هه‌زار پێشمه‌رگه بدات، كه گیان و خوێنی خۆیان له عێراق رشت دژی تیرۆر‌و تیرۆریستان. ده‌بوو موفتی بیری له‌وه بكردایه‌وه ئاخۆ بۆچی كورد ناچاری ئه‌م هه‌نگاوه كرا".
دكتۆر عه‌بدوڵڵا سه‌عید دەشڵێت: "به‌داخه‌وه نه‌مانبینی موفتی له‌سه‌ر قوتی خه‌ڵكی كوردستان و داگیركردنی سامانیان و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر نامووسیان و بردنی ژن و منداڵیان كه‌مترین قسه بكات، پێویسته دام‌و ده‌زگا ئایینه‌كان وریابن له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسه سیاسیه‌كان، به تایبه‌تی خۆیان نه‌خزێننه ناو هه‌ندێك ململانێی سیاسی كه له‌وانه‌یه روون و دیار نه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی زیانی گه‌وره له ناوبانگی ده‌زگاكانیان نه‌ده‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه میسداقیه‌تی خۆیان ده‌فه‌وتێنن".