كوردستان 24 هۆكاری ده‌ركردنی نوێنه‌ری یه‌كێتی له توركیا ئاشكرا ده‌كات
توركیا گله‌یی زۆری له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سلێمانی هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
سەرچاوەیەکی نزیک لە یەکێتی نیشتمانی كوردستان، هۆكاری داخستنی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ئه‌نقه‌ره و ده‌ركردنی نوێنه‌ری ئه‌و حزبه‌ی بۆ كوردستان 24 ئاشكراكردووه و ده‌ڵێت " به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا له شاری سلێمانی چه‌ند هاووڵاتییه‌كی توركیایان بۆ قه‌ندیل رفاندووه، بۆیه نوێنه‌ری یه‌كێتی له توركیا نێردراوه‌ته‌وه‌و نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه داخراوه".
ئه‌وه سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "هەر وەک بەهرۆز گەڵالی لە پرێس کۆنفرانسەکەی ئاماژەی پێ کرد، توركیا گلەیی لە دامودەزگا ئەمنیەکانی سلێمانی هەیە، چونكه لەو سنوورە پەکەکە باڵادەست بووە و خەڵکی رفاندووە. بە پێی سەرچاوەكه یەکێتی سەرقاڵی گفتوگۆیە بۆ ئەوەی پەکەکە ئەو هاووڵاتیە تورکانە ئازاد بکات.
لە درەنگانی شەوی رابردوودا بەھرۆز گەڵاڵی، نوێنەری یەكێتی لە توركیا گەیشتەوە ھەرێمی کوردستان و لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "چەند رۆژێك لەمەوبەر لە وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئاگاداركراینەوە، كە رووداوێك لە سنووری ژێردەسەڵاتی یەكێتی روویداوە و ئەوان لەو سیاسەتەی دەزگا ئەمنییەكان نیگەرانن، ئەمە وای لێھات كە مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتی لە ئەنقەرە دابخرێت و داوایان لێكردم لەماوەی سێ رۆژ دایبخەین".
گوتیشی: "بوونی پەكەكە لەسنووری سلێمانی و ھاتن و چوونیان، كاریگەری زۆری ھەبووە بەسەر پەیوەندییەكانی توركیا و یەكێتی، پێویستە پەكەكە بارودۆخی ھەرێمی كوردستان لەبەرچاو بگرێت".