ماكرۆن پاره‌یه‌كی زۆر بۆ جوانكاریی خه‌رج ده‌كات
ئافره‌تێكی لای خۆی دامه‌زرندووه تا كۆتایی ویلایه‌ته‌كه‌ی جوانكاریی بۆ بكات

K24 - هه‌ولێر:
گۆڤارێكی ناوخۆیی فه‌ڕه‌نسی ئاشكرایكردووه كه "ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی نوێی فه‌ره‌نسا بڕه پاره‌یه‌كی زۆری بۆ ماكیاژه تایبه‌ته‌كانی له ماوه‌ی سێ مانگی دوایی له كۆشكی ئیلیزێ خه‌رجكردووه".
گۆڤاره‌كه نووسیویه‌تی "ئیمانوێل ماكرۆن، له ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا 26 هه‌زار یۆرۆی بۆ جوانكاری خۆی خه‌رجكردووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پاره‌كه‌ی له دوو حیسابی جیاواز ده‌ركردووه‌و یه‌كێكیان 10 هه‌زار یۆر و ئه‌وی دیكه‌شیان 16 هه‌زار یۆرۆ بووه".
گۆڤاره فه‌ره‌نسییه‌كه ورده‌كاری ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سه نووسیوه كه "سه‌رۆك ماكرۆن، به‌مه‌به‌ستی بایه‌خه‌دان به جوانكاری لای خۆی دایمه‌زراندووه، ئه‌ویش ئافره‌تێكه به ناوی "ناتاشا" و له كاتی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كردووه‌و توانیوویه‌تی متمانه‌ی سه‌رۆك به ده‌ستبهێنێ بۆ ئه‌وه‌ی تا كۆتایی ویلایه‌ته‌كه‌ی جوانكاریی بۆ بكات.
ئه‌مه یه‌كه‌مین جار نییه سه‌رۆكێكی فه‌ڕه‌نسی پاره بۆ جوانكاری خه‌رج بكات، به‌ڵكو له‌م دواییانه‌دا ئاشكرا بوو كه فرانسوا ئۆلاند، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و وڵاته‌ش، ته‌نها له مانگێكدا 10 هه‌زار یۆرۆی داوه‌ته سه‌رتاشه تایبه‌ته‌كه‌ی.