سه‌رۆكی چیچان: بە ھاوكاری دەزگا ئەمنییەکانی کوردستان 12 رووسی و کازاخستانی رزگاركران

شوێنی 6 رووسی دیكه‌ش ده‌ستنیشان كراوه‌

K24 - هه‌ولێر:

رەمەزان قادیروڤ, سەرۆکی چیچان رایگەیاند، بە هاوکاری هەرێمی کوردستان توانیویانە 6 هاووڵاتی رووسی و 6ی کازاخستانی لە تەلەعفەر رزگار بکەن و بیانگه‌یه‌ننه‌ ناوچە ئارامەکان.

قادیرۆڤ لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەی کۆبوونەوەی نوێنەری وڵاتەکەی, لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردووتەوە و نوسیوویەتی: "کۆتایی بە قوناغێکی دیکە هات لە هەڵمەتێکی مروڤایەتی گرنگ لە کوردستانی عێراق بۆ رزگارکردنی هاووڵاتیانی رووسیا و ولاتانی دیکەی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو، کە لە ئەنجامی دا دوێنێ 6 هاووڵاتی رووسی و 6 کازاخستانی رزگارکران و گەیەنرانە ناوچەیەکی ئارام، هەروه‌ها شوێنی 6 هاووڵاتی دیکەی رووسی ئاشکرا کراوه‌".

ماوەی چەند رۆژێكه‌ ئۆپەراسیۆنی کونترۆڵکردنەوەی تەلەعفەر دەستيپێکردووە کە ناوەندێکی گرنگی سەرکردەکانی داعشه‌، بە تایبەت چەکدارانی بیانی ناو داعش دەناسرێ.