زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی راپه‌ڕین قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه
بودجه‌ى تایبه‌تی بۆدابیندهكرێت
K24 - هه‌ولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه هه‌موو زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی سنووری ئیداره‌ی راپه‌رین قه‌ره‌بوو بكاته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه عومه‌ر حاجی, گوته‌بێژی ئیداره‌ی راپه‌رین بە كوردستان 24ى رایگه‌یاند، راپه‌رین هاوشێوه‌ی هه‌موو پارێزگا و ئیداره‌كانی دیكه، خاوه‌ن بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ حاڵەتی كتوپڕ و له‌ناكاو، ئێستاش لیژنه‌یه‌ك پێكهێندراوه بۆ رووپێوكردنی هه‌موو زیانەكان و به‌پێی قه‌باره‌ی زیانه‌كان، ھاووڵاتیانی زیانلێكەتوو, قه‌ره‌بووی ماددی ده‌كرێنه‌وه.
بڕیاریش دراوه بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و قوتابخانانه دابین بكرێت، كه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه زیانیان پێگه‌یشتووه.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕینی هه‌ژاند جگە لە برینداربوونی ژمارەیەك ھاووڵاتی، زیانی ماددی به چه‌ندین ماڵ و باڵه‌خانه و قوتابخانه‌ی حكوومی گەیشت.