یەكێتی دوا قسە لەگەڵ گۆڕان دەكات
یەكێتی سوور بوونی خۆی لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمان راگەیاندووە
K24 - ھەولێر
ھەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ سه‌ركردايه‌تى هاوبه‌شى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆببنەوە و یەكێتی دوا پەیامی لەبارەی كاراكردنەوەی پەرلەمان بداتە گۆڕان، بەڵام بە گوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی كۆبوونەوەكە دواخراوە.
سه‌رچاوه‌يه‌كى باڵا له مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان تايبه‌ت به كوردستان 24ى راگه‌ياند: "لە كۆبوونەوەی داھاتوودا يه‌كێتى دوا په‌يامى خۆى له باره‌ى كاراكردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌داته بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان".
دوێنێ مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبووەوە و لە راگەیەندراوێكدا ئەوەی خستەڕوو"یەكێتی سووره له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ر له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم".
مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاشكرای كرد: "سه‌ركرایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌زووترین كات كۆده‌بنه‌وه و هه‌وڵێكی تری نیشتمانی ده‌درێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی گونجاو".
ئەمە لەكاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوو شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ گەیشتن بە چارەسەر سەردانی سلێمانی كرد و پرسی ریفراندۆم و كاراكردنەوەی پەرلەمانیان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان تاوتوێكرد.