نوێترین زانیاری لەبارەی دەنگۆی چوونی کۆتینهۆ بۆ بارسێلۆنا

کۆتینهۆ هێشتا پێداگیری لەسەر چوونی بۆ بارسێلۆنا دەکات

K24- هەولێر

فیلیپ کۆتینهۆ هێشتا پێداگیری لەسەر چوونی بۆ بارسێلۆنا دەکات و سبەیش بە بیانووی پێکانەوە بەشداریی یاریی نێوان لیڤەرپوول و ئارسێناڵ ناکات.
بەگوێرەی سەرچاوەی میدیا ئیسپانی و بەریتانییەکان کۆتینهۆ داوای لە یانەکەی کردووە ناوی لە لیستی لیڤەرپوول بۆ یارییەکانی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ نەنووسن و ئەو هێرشبەرە بڕازیلییە هێشتا هیوای بەوە هەیە لەم هەفتەیە ببێتە یاریزانی بارسێلۆنا.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا هەوڵ دەدات دوای گواستنەوەی دێمبلی هەموو هەوڵێکی بۆ کڕینی کۆتینهۆ بدات و بارسا دەیەوێت تاکو رۆژی سێشەممە بە 150 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی کۆتینهۆ یەکلا بکاتەوە.
بارسێلۆنا تەنیا شەش رۆژی لەبەردەمە بۆ ئەوەی گرێبەستی کۆتینهۆ یەکلا بکاتەوە و شەوی پێنجشەممە دەرگای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دادەخرێت، بۆیە بارسا کێبڕکێ لەگەڵ کات دەکات بۆ ئەوەی پێنجەم گرێبەستی ئەم هاوینەی واژۆ بکات.

رووپەڕی ئەمڕۆی رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی
رووپەڕی ئەمڕۆی رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی