یەكێتی لەسەر دوو برا كوژراوەكەی باڵەكایەتی ھاتەدەنگ
بە ئەندامی خۆیان لە قەڵەمیان دەدات
K24 - ھەولێر
مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان راگەیەندراوێك لەبارەی رووداوەكەی باڵەكایەتی بڵاودەكاتەوە و دووبرا كوژراوەكە بە ئەندامی خۆیی لە قەڵەمدەدات و داوا دەكات بكوژان سزا بدرێن.
لە راگەیەندراوەكەی یەكێتیدا ھاتووە: "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌ستدرێژی و سته‌مكردنێك له‌هه‌ڤاڵه‌كانی بێده‌نگ نابێت و ده‌بێت ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه به‌زووترین كات دادگایی بكرێن و وه‌ك تاوانبار سزای سه‌رپێچی و تاوانه‌كانیان وه‌ربگرن و ئه‌م كێشه‌یه له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر بكرێ".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی مەكتەبی سیاسی یەكێتی
ئێواره‌ی دوێنێ (25/8/2017) له گوندی (گونده‌ژوور)ی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی، له‌رووداوێكی نه‌خوازراودا، دوو هه‌ڤاڵی یه‌كێتی به‌ناوه‌كانی (فه‌رمان و لوقمان ئه‌سكه‌نده‌ر) له‌ناو باخ و ڕه‌زی خۆیاندا به‌هۆی هه‌ڵه‌شه‌یی و پابه‌ندنه‌بوون به‌یاساوه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به‌ناهه‌ق شه‌هیدكران و دوو برای تریشیان برینداركران.
له‌كاتێكدا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی (عومه‌ر ئاغای گونده‌ژووری) ده‌كه‌ین، كه له‌بنه‌ماڵه تێكۆشهرو نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی-ین، به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه ده‌كه‌ین و به‌ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری یاسا و مافی هاووڵاتیانی كوردستانی ده‌زانین.
ناوچه‌ی باڵه‌كاتی، كه هه‌میشه له شۆڕشه‌كانی گه‌لی كوردستاندا پێشه‌نگ بووه له قوربانیدان و خه‌بات، دوو ساڵه به‌هۆی بوونی باره‌گای ئه‌و هێزه چه‌كدارانه‌وه گوندنیشن و جوتیاره‌كانی رووبه‌روی بۆردومان بوونه‌ته‌وه‌و ڕه‌زو باخه‌كانیان سووتاوه‌و زیانی زۆریان پێگه‌یشتووه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌ستدرێژی و سته‌مكردنێك له‌هه‌ڤاڵه‌كانی بێده‌نگ نابێت و ده‌بێت ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه به‌زووترین كات دادگایی بكرێن و وه‌ك تاوانبار سزای سه‌رپێچی و تاوانه‌كانیان وه‌ربگرن و ئه‌م كێشه‌یه له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر بكرێ.
پێمانوایه ئه‌مجۆره ره‌وشه عه‌سكه‌ریه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌شه‌كانی كوردستانه‌وه، له‌خزمه‌تی ئاشته‌وایی نیه و له‌گه‌ڵ دۆخی سیاسی و ئیقلیمی باشووری كوردستاندا ناگونجێ.
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
26/8/2017