"ئه‌بو موسلیمی رووسی و 8 سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی داعش له رۆژئاوای كه‌ركووك كوژران"
له گوندێكی نزیكی حه‌ویجه كۆببوونه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی له پاریزگای كه‌ركووك به میدیاكانی عێراقی راگه‌یاندووه: " فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، له باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك 9 سه‌ركرده‌ی دیاری داعشیان كوشتووه، یه‌كێكیان وڵاتینامه‌ی رووسی هه‌یه".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه، ئه‌و شوێنه‌ی سه‌ركرده‌كانی داعشی تێدا كۆبووه‌ته‌وه گوندی رومانهی سه‌ر به قه‌زای حه‌ویجه بووه كه 55 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری شاری كه‌ركووكه‌وه دووره. زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، له‌و بۆردوومانه‌دا 9 سه‌ركرده‌ی دیاری داعش كوژراون و یه‌كێك له‌وان سه‌ركرده‌یه‌كه به ناوی "ئه‌بو موسلیمی رووسی" و هه‌ڵگری وڵاتینامه‌ی رووسیایه و له‌م دوایانه‌دا له مووسڵه‌وه رایكردووه بۆ حه‌ویجه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌یشی گوتووه "بۆردوومانه‌كه بووه‌ته هۆی تێكشكاندنی ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی داعش.