حدك: رووداوەكەی گوندەژۆر ھیچ پەیوەندی بە ئێمەوە نییە
"ئاماده‌ی هه‌ر جۆره هاوکارییه‌کین که ببێته هۆی ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخه‌که"
K24 - ھەولێر
حزبی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەوان پەیوەندییان بە رووداوەكەی دوێنێی گوندەژۆرەوە نییە، بەڵام ئامادەی ھەر جۆرە ھاوكارییەكن بۆ ئاسایی كردنەوەی دۆخەكە.
لە راگەیەندراوێكدا حدك وێرای نیگەرانی خۆی لەو رووداوەكەی گوندەژۆری دەڤەری باڵەكایەتی رایگەیاند: "ئه‌گه‌رچی ئه‌م رووداوه هیچ پێوه‌ندییه‌کی به حیزبی دیموکراته‌وه نییه، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ره‌نجامه نه‌خوازراوه‌کانی ئه‌م رووداوه، به‌پێویستی ده‌زانین هه‌ڵوێستی حیزبی دیموکراتی کوردستان به‌شێوه‌ی خواره‌وه رابگه‌یه‌نین".
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەی حدك ھاتووە: "پێویسته داموده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کان ئه‌رکی خۆیان له به‌دواداچوونی ئه‌و کاره‌ساته‌دا به دروستی و به جیدییه‌ته‌وه جێبه‌جێ بکه‌ن. وه‌ک حیزبی دیموکراتی کوردستانیش ئاماده‌ی هه‌ر جۆره هاوکارییه‌کین که ببێته هۆی ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخه‌که و گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زعیه‌ته‌که بۆ حاڵه‌تێک که هه‌م هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له جێبه‌جێکردنی ئه‌رکی خه‌باتگێڕانه‌ی خۆیان له سنووره‌كان به‌رده‌وام بن، هه‌م ره‌عایه‌تی دانیشتووان و خه‌ڵکی خۆشه‌ویستی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بکرێ".
دەقی راگەیەندراوەكەی حزبی دیموكراتی كوردستان
ئێواره‌ی هه‌ینی، 25ی ئاگوستی 2017، له ئاکامی کێشه‌یه‌کی نێوان بنه‌ماڵه‌یه‌کی خه‌ڵکی گونده‌ژۆر له قه‌زای چۆمان و پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران‌دا، به‌داخه‌وه دوو که‌س له خه‌ڵکی ئه‌و گونده گیانیان له ده‌ست دا و چه‌ند که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون. ڕووداوێک که بووه هۆی په‌ره‌ئه‌ستاندنی گرژی و نائارامی له‌و ده‌ڤه‌ره.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م ڕووداوه هیچ پێوه‌ندییه‌کی به حیزبی دێموکڕاته‌وه نیه، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ره‌نجامه نه‌خوازراوه‌کانی ئه‌م ڕووداوه، به‌پێویستی ده‌زانین هه‌ڵوێستی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌شێوه‌ی خواره‌وه ڕابگه‌یه‌نین:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ئه‌م ڕووداوه پێویستی به لێکۆڵینه‌وه‌ی وردتر و زیاتر هه‌یه، به‌ڵام له‌هه‌رحاڵدا په‌نابردن بۆ چه‌ک له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێکه‌وه ڕوو به دانیشتووانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره و بۆ کێشه‌یه‌کی له‌م چه‌شنه، به هه‌ڵه‌یه‌كی مه‌ترسیدار ده‌زانین و پێویسته به جۆرێك لێپرسینه‌وه و به‌دواداچوونی بۆ بکرێ که پێش به دووپاتبوونه‌وه‌ی کاره‌ساتی له‌م چه‌شنه بگیرێ.
خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری باڵه‌کایه‌تی و به‌تایبه‌تی ئه‌و شوێنانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی لێ جێگیره، مێژوویه‌کی دوور و درێژیان نه‌ك هه‌ر له خه‌بات و تێکۆشان له‌پێناو مافه‌کانی گه‌لی کورد له باشووری کوردستاندا هه‌یه، به‌ڵکوو هه‌میشه پاڵپشت و دڵسۆزی بزوتنه‌وه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش بوون؛ به‌تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌کانی ئه‌م کاره‌ساته نزیک به سێ ده‌هه ڕابردووی دۆستایه‌تیی زۆر گه‌رمیان له‌گه‌ڵ حیزبی ئێمه هه‌یه و له ساڵانی دواییشدا که پێشمه‌رگه‌کانی ئێمه به‌هۆی پێویستییه‌كی ڕه‌وای بزوتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵات له‌و ده‌ڤه‌ره جێگیر بوونه‌وه، نه‌ک هه‌ر هیچ کێشه‌یه‌ک له‌نێوانماندا ڕووی نه‌داوه به‌ڵکوو باشترین جۆری دۆستایه‌تی و هاودڵی له‌نێوان ئێمه و خه‌ڵکی ئه‌و گونده و به‌گشتی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌دا هه‌بووه.
ئێمه وێڕای سه‌ره‌خۆشی و ده‌ربڕینی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ که‌سوکاری قوربانییه‌کان و خه‌ڵکی ئه‌م ده‌ڤه‌ره، چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌شمان لێیان هه‌یه که بۆ ئه‌وه‌ی له‌و دۆخه هه‌ستیاره‌دا که گه‌لی کورد به‌تایبه‌تی له باشووری کوردستان پێیدا تێده‌په‌ڕێ دژمنانی کورد نه‌توانن درز و ناخۆشی بخه‌نه نێو ڕیزه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان، یارمه‌تی به ئارامبوونه‌وه‌ی دۆخه‌که بکه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن که به‌هۆی درێژه‌کێشانی گرژییه‌کانه‌وه برایه‌تیی نێوان کوردی هه‌ردوو به‌شی کوردستان خه‌وشدار بێ.
بێگومان پێویسته داموده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کان ئه‌رکی خۆیان له به‌دواداچوونی ئه‌و کاره‌ساته‌دا به دروستی و به جیدییه‌ته‌وه جێبه‌جێ بکه‌ن. وه‌ک حیزبی دێموکراتی کوردستانیش ئاماده‌ی هه‌ر جۆره هاوکارییه‌کین که ببێته هۆی ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخه‌که و گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زعیه‌ته‌که بۆ حاڵه‌تێک که هه‌م هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له جێبه‌جێکردنی ئه‌رکی خه‌باتگێڕانه‌ی خۆیان له سنووره‌كان به‌رده‌وام بن، هه‌م ڕه‌عایه‌تی دانیشتووان و خه‌ڵکی خۆشه‌ویستی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بکرێ.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی
26ی ئاگوستی 2017