پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوو
6 پێشمه‌رگه‌ی دیكه بریندارن
K24 - هه‌ولێر:
له رۆژئاوای شاری كه‌ركووك، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك به ئۆتۆمبێلیكی گواستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پیشمه‌رگه‌دا، پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بووه‌و 6 پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ته‌قینه‌وه‌كه پێش نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ روویداوه‌و به‌هۆی بۆمبێكی چێنراو بووه له ته‌نیشت رێگای نێوان ناوچه‌كانی (ئیسماعیل ئاوا و خه‌رابه‌ڕووت) له رۆژئاوای كه‌ركووك و ئه‌و كاته‌ی ئۆتۆمبێلی پێشمه‌رگه‌كان به‌و شوێنه‌دا تێپه‌ڕیووه، پێیدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی شه‌هید بووه، ناوی ( مه‌حمود عه‌زیز) و خه‌ڵكی سه‌یدسادقه و خانه‌نشین بووه. یه‌كێك له پێشمه‌رگه برینداره‌كانیش ته‌ندرووستی ناجێگیره‌و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر كراوه.

