وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و به‌رگری فه‌ره‌نسا دێنه هه‌ولێر
له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره ئەمڕۆ، ژان ئێڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و فلورانس پارلی وەزیری بەرگری فەرەنسا، له به‌غداوه بگه‌نه هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كۆببنه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنیری كوردستان 24، یه‌كێك له ئامانجه‌كانی سه‌ردانی دوو وه‌زیره فه‌ڕه‌نسییه‌كه، بۆ سوپاسی ھێزی پێشمەرگە و گەلی کوردستان و ده‌ربڕینی پشتیوانی فەڕەنسایە بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و پاریسه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26/8/2017 هه‌ر دوو وه‌زیری به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشتبوونه به‌غدای پایته‌ختی عێراق.