وێبسایتێك ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بڵاوده‌كاته‌وه
زۆر زیاتره له‌و ژماره‌یه‌ی پنتاگۆن باسی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وێبسایتێكی ئه‌مه‌ریكی ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی سه‌ربازانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له عێراق ئاشكرا ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، پنتاگۆن ده‌یه‌وێت ژماره راسته‌قینه‌كه بشارێته‌وه.
وێبسایتی پۆلیتكیۆی ئه‌مه‌ریكی، زانیاری نوێ له باره‌ی ژماره‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق بڵاوده‌كاته‌وه، كه له‌گه‌ڵ زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا یه‌ك ناگرنه‌وه.
وێبسایته‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا، پلانێكی نوێی بۆ زیادكردنی ژماره‌ی سه‌ربازان له ئه‌فغانستانیش داناوه و ره‌نگه له داهاتوودا به‌ره‌ی شه‌ڕ له‌و وڵاته فراوانتر بێت، ئه‌وه‌ش وایكردووه پنتاگۆن بیر له زیادكردنی رێژه‌ی سه‌ربازان بكاته‌وه.
به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، چوار هه‌زار سه‌ربازی زیاتره له‌و ژماره‌یه‌ی كه پێویسته هه‌بێت و پێشتریش راگه‌یاندراوه كه ته‌نها 8 هه‌زار سه‌ربازی هه‌یه.
سه‌باره‌ت به عێراقیش، پنتاگۆن ژماره‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی، به 5200 سه‌رباز داناوه، به‌ڵام وێبسایته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، ژماره‌كه زۆر زیاتره و له سه‌رووی 7 هه‌زار سه‌ربازه، كه ئێستا له عێراقن.
پۆلیتیكۆ ئاماژه‌ی به ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا كردووه له سووریا و بڵاویكردووه‌ته‌وه، نزیكه‌ی 503 سه‌رباز له‌وێ هه‌ن و سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌ی پرۆسه سه‌ربازییه تایبه‌ته‌كان ده‌كه‌ن، سه‌دانی دیكه‌ش، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكراتن.
ئه‌و وێبسایته باس له‌وه‌ش ده‌كات، پنتاگۆن ئه‌وانه‌شی به سه‌رباز ئه‌ژمار نه‌كردووه كه ماوه‌ی كه‌متر له 120 رۆژ له شوێنی شه‌ڕه‌كان ماونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی وه‌كو ئه‌ندازیار و سه‌رپه‌رشتیاری بیناسازی و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی سه‌ربازگه‌كان بوونیان هه‌یه.