سعوودیه 39 كهس به تۆمهتی سیخوڕیكردن بۆ ئێران دەستگیر دهكات
چوار ساڵه چاودێرییان دهكرێت
K24 - ههولێر:
رۆژنامەی عوكازی سعوودی بڵاویكردەوە، ھێزى دژە تیرۆری سعوودیه تیمێكی 39 كەسی سەر بە ئێرانیان دۆزیەوەتەوە كە سیخوڕیان بۆ ئێران كردووە.
بە وتەی ئەو رۆژنامەیە 37 لەو دەستگیر كراوانە رەگەزنامەی سعودیان ھەیە و 2 كەسەكەی دیكە ئێرانی و ئەفغانین.
رۆژنامەی عوكاز نووسیویەتی زیاتر لە چوار ساڵە ھێزە ئەمنیيەكان لە ھەوڵی دۆزینەوەی ئەو تیمەدا بوون كە مەبەستیان تێكدانی سەقامگیری سعوودیه بووه و پلانیان ھەبووه كاری تیرۆریستی لە خاكی ئەو وڵاتە ئەنجام بدەن.