یه‌كه‌مین لێدوانی عوسمان دێمبلی دوای په‌یوه‌ندیكردنی به بارسێلۆنا
به‌ڵێن و موژده‌یه‌ك به هانده‌رانی بارسێلۆنا ده‌دات
دوای ئه‌وه‌ی عوسمان دێمبلی یاریزانی نوێی بارسێلۆنا به سه‌ركه‌وتوویی پشكنینه پزیشكییه‌كانی ئه‌مڕۆی تێپه‌ڕاند، یه‌كه‌مین لێدوانی دا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 28 ئابی 2017، دوای تێپه‌ڕاندنی پشكنینه پزیشكییه‌كانی، دێمبلی به پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند كه به هاتنی بۆ بارسێلۆنا خه‌ونه‌كه‌ی هاته دی، ده‌شڵێت: خۆشحاڵم كه په‌یوه‌ندیم به باشترین یانه‌ی جیهان كرد.
دێمبلی به‌ڵێنیش به هانده‌رانی یانه‌ی بارسا ده‌دات به زووترین كات خۆی له‌گه‌ڵ بارودۆخی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه بگونجێنێت.
له‌مباره‌یه‌وه دێمبلی ده‌ڵێت: له باشترین بارودۆخه‌یی جه‌سته‌یی دام و پێویستی به كاتی زۆر بۆ خۆگونجاندن نییه، هه‌وڵده‌ده‌م له ماوه‌یه‌كی نزیك رۆڵی گه‌وره له بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كان ببینم.
دێمبلی له یانه‌ی رینسی فره‌نسا پێگه‌یشت، دواتر له هاوینی 2016 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی دۆرتمۆند كرد و له یه‌كه‌مین وه‌رزی له بۆندولیگا دره‌وشایه‌وه، له ناوه‌راستی ئه‌م هاوینه‌ش خواستی خۆی بۆ په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی بارسێلۆنا راگه‌یاندووه، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به فه‌رمی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا رێككه‌وت و ئه‌مرۆش به فه‌رمی به میدیاكان ده‌ناسێندرێت.