7 كۆڵبەری كورد دەستبەسەركران

دەربازی ئەم سنوورە بوونە

K24 - ھەولێر

ھێزە ئەمنییەكانی ئێران 7 كۆڵبەری كوردیان لە ناوچە سنوورییەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان دەستبەسەر كرد.

ھێزە ئەمنییەكانی سەر بە بنكەی سنووری شاری سەردەشتی رۆژھەڵاتی كوردستان، 7 كۆڵبەری كوردی خەڵكی سەردەشتیان لە ناوچەی كێلێ دەستبەسەر كرد، بەپێی ناوەندی مافی مرۆڤی ھەنگاو، ئەو كۆڵبەرە كوردانە لەكاتی دەربازبوون لە سنوورەكانی رۆژھەڵاتی كوردستانەوە بۆ باشووری كوردستان دەستبەسەر كراون و تا ئێستاش ھۆكاری دەستگیركردنەكەیان نەزانراوە.

ھەفتەی رابردووش 20 کۆڵبەری دیکەی خەڵکی سەردەشت لە ئاوایی دۆڵەبی لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانی سەر سنووری ئێرانەوە دەستگیر كران.