خەلیل ئیبراھیم: ناكرێ كێشە ناوخۆییەكان تێكەڵ بە پرسی سەربەخۆیی بكەین
"تەنیا بە راگەیاندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ نەبێت چارەسەر دەبێت"
K24 - ھەولێر
خەلیل ئیبراهیم، نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامی لە ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم رایگەیاند، کێشەی گەلی کوردستان تەنیا بە راگەیاندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ نەبێت چارەسەر دەبێت.
گوتیشی، ناکرێت کێشە و ناکۆکییەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان لەگەڵ پرسی سەربەخۆیی کوردستان تێکەڵ بکرێت.