له هه‌ولێر كه‌سێك به‌ساڵاچوويه‌كى بێهۆش كردووه و پێنج هه‌زار دۆلارى لێبردووه
ئه‌و گه‌نجه هاوسه‌ر و منداڵه‌كانى له تارانن
K24 – هه‌ولێر:
گه‌نجێك له هه‌ولێر، له رێى پێدانى مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه، هاووڵاتييه‌كى به‌ساڵاچوو بێهۆش ده‌كات و بڕى پێنج هه‌زار دۆلار و 900 هه‌زار دينارى عێراقى لێده‌بات.
دواى گه‌ياندنى بۆ نه‌خۆشخانه ئه‌و هاووڵاتييه به‌ساڵاچووه، به پۆليسى راگه‌ياندووه، كه گه‌نجێك شه‌ربه‌تى پێداوه و بێهۆشى كردووه و پاره‌كه‌ى بردووه.
هێزى پۆليسى پايته‌خت توانيويه‌تى ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌ستگير بكات.