وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم: به‌ڵگه‌نامه‌يه‌كى سياسى تايبه‌ت به مافى پێكهاته‌كان ئاماده ده‌كرێت
سه‌ردانی كه‌ركووك ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی ئه‌و شاره‌ش كۆده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئومێد سه‌باح وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌ياند،، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له پێكهاته‌كانی توركمان و كریستیانه‌كان كۆده‌بێته‌وه، بۆ ئاماده‌كردنی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی سیاسی كه تێیدا مافی گشت پێكهاته‌كان بپارێزێت.
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه، ئه‌و شانده سه‌ردانی كه‌ركووك ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی ئه‌و شاره‌ش كۆده‌بنه‌وه.