لە رۆژانی جەژندا 50 چێشتخانە و رێستورانت لە ھەولێر كراوە دەبن

چەندین لیژنە بۆ ئامادەكارییەكانی رۆژانی جەژن پێكھێنراون

K24 - ھەولێر

ئامادەكارییەكان بۆ جەژنی قوربان بەردوامە و چەندین لێژنەی تایبەت لە لایەن قایمه‌قامیەتی پارێزگای ھەولێر و دەستەی گەشت گوزاری كوردستانیش دانراوه‌ بۆپێشوازی كردن لە گەشتیاران و چاودێریكردنی بازاڕەكان لە رووی نرخ و كوالیتیه‌وه‌، بەپێی بڕیارێكیش زیاتر لە 50 ریستورانت و چێشتخانەی ناو ھەولێر دەبێ لە رۆژانی جەژن كراوە بن بۆ دابین كردنی خواردن بۆ ھاووڵاتیان و گەشتیاران.