كاروانه‌كه‌ی داعش گه‌یشت
به‌هۆی رێككه‌وتنێكی نێوان داعش و حزبوڵڵا ناوچه سنوورییه‌كانی سووریا و لوبنان چۆڵكرا
K24 - هه‌ولێر:
كاروانی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی چه‌كدارانی داعش و برینداران و خێزانه‌كانیانی ده‌گواسته‌وه بۆ خاڵی ئاڵوگۆڕی شارۆچكه‌ی "حمیمه" له سنووری كارگیڕی دێرلزوور گه‌یشتن.
كاروانه‌كه ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه له ناوچه‌ی "جروود قاره" له قه‌له‌موونی رۆژئاوا، به‌ره‌و ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مال له گونده‌واری دێرلزووری رۆژهه‌ڵات، به گوێره‌ی رێككه‌وتنێك له نێوان رێكخراوی داعش و حزبوڵڵای لوبنانی كه‌وتبوونه رێگا.
له‌وباره‌یه‌وه حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی روونیكرده‌وه "قۆناغی كۆتایی ده‌ركردنی ئه‌ندامانی داعش، ئه‌وانه‌ی له جرود عرسالی لوبنانه‌وه هاتبوونه سووریا ئه‌و كاته ده‌بێت كه ده‌گه‌نه خاڵی پێشنیازكراو، له‌وێش به شێوازێكی تایبه‌ت له نێوان دیله‌كانی حزبوڵڵا و ته‌رمی 3 كوژراو له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش و بریندار و كه‌سوكاریان ئاڵ‌وگۆڕیان پێده‌كرێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه رێككه‌وتنه‌كه ئاگربه‌ستیش له خۆ ده‌گرێت، ده‌رباره‌ی چاره‌نووسی رفێنراوانی سوپای لوبنانیش گووتی: "سوپای لوبنان روفاتی كوژراوه‌كانی دهستكهوتووهتهوهو ئێستا بۆ ناسینه‌وه‌یان پشكنینی dna ئه‌نجام ده‌درێت".
لای خۆیه‌وه سوپای سووریا رایگه‌یاند "ناوچه سنوورییه‌كه له بوونی هه‌ر رێكخراوێكی تیرۆریستی چۆڵكراوه‌و كاتێك سه‌دان ئه‌ندامی داعش و خیزانهكانیان ناوچه‌ی "جرود قاره"ـیان له قه‌له‌موونی رۆژئاوا به ئاراسته‌ی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵات چڵكرد".
پرۆسه‌ی چۆڵكردنی ناوچه‌كه ئه‌وكاته ده‌ستیپێكرد كه سوپای سووریا رۆژی یهكشهكهی رابردوو، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان داعش و حزبوڵڵا ده‌ربڕی.
حزبوڵڵا ده‌ڵێت "كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی داعش له چوارچیوه‌ی ئه‌و ریككهوتنهدا ناوچه‌كه‌یان لی چۆڵكراوه، 670 كه‌س بوو. 331 كه‌سیان سڤیل و 26 بریندار و 308 كه‌سیشیان چه‌كی سووكیان پێبووه.