پێكهاته‌ى توركمان داواى جێگرى سه‌رۆكى ده‌وڵه‌ت و وه‌زاره‌تى به‌رگرى كوردستان ده‌كات
له گفتوگۆدان بۆ ئاماده‌كردنی پرۆژه پێشنیازێك
K24 – هه‌ولێر:
پێكهاته‌كانی توركمان و كریستیان له گفتوگۆدان بۆ ئاماده‌كردنی پرۆژه پێشنیازێك له باره‌ی ماف و داواكارییه‌كانیان له ده‌وڵه‌تی داهاتووی كوردستاندا.
كوردستان24یش ئاشكرایده‌كات، كه توركمانه‌كان له و چوارچێوه‌یه‌دا داوای جێگری سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و پۆستی وه‌زیری به‌رگری ده‌كه‌ن.
له‌و باره‌يه‌وه، ئه‌بو كاروان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵاى ریفراندۆم رايگه‌ياند، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشتر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی كوردستان رایگه‌یاندبوو كه ده‌بێت مافی ته‌واوی پێكهاته‌كان له ده‌وڵه‌ته چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی كوردستاندا بچه‌سپێندرێت.
كوردستان 24 زانیویه‌تی رۆژی 30 ئابی 2017 شاندێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیادا له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی توركمان و مه‌سیحی كۆده‌بێته‌وه بۆ گفتوگۆكردن له سه‌ر خواست و داواكارییه‌كانیان و دواتريش له‌كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوابڕیار له‌سه‌ر چه‌سپاندنی ماف و خواسته‌كانی پێكهاته‌كان ده‌درێت له ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان.