وادەی داخرانی دەرگای بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان لە خولە بەهێزەکانی ئەوروپا
سبەی لە زۆربەی وڵاتەکانی ئەوروپا دەرگای گواستنەوەی یاریزانان دادەخرێت
K24- هەولێر
سبەی پێنجشەممە دەرگای بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان لە زۆربەی وڵاتەکانی ئەوروپا دادەخرێت و زۆربەی یانەکان کەمتر لە 48 کاتژمێریان لەبەردەمە بۆ ئەوەی گرێبەستەکان یەکلا بکەنەوە.
بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئەڵمانیا سبەی پێنجشەممە کاتژمێر 07:00ی ئێوارە دادەخرێت، دواتر کاتژمێر 12:00ی هەمان شەو لە ئیتاڵیاش قوفل لە دەرگای گواستنەوەی یاریزانان دەدرێت، ئینجا لە بەریتانیا و فڕەنساش کاتژمێرێک دواتر و بەدیاریکراوی لە کاتژمێر 01:00ی شەو ماوەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان تەواو دەبێت.
بەڵام یانە ئیسپانییەکان رۆژێک زیاتریان لەبەردەمە بۆ ئەوەی لە بازاڕەکە پێداویتەکانیان بکڕن و رۆژی 1ی سێپتێمبەر کاتژمێر 01:00ی شەو هەینی دەرگای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لەوێش دادەخرێت.
وادەی داخرانی دەرگای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانانی خولە بەهێزەکانی ئەوروپا:
ئەڵمانیا: پێنجشەممە 19:00ی ئێوارە
ئیتاڵیا: پێنجشەممە 12:00ی شەو
ئینگڵاند: پێنجشەممە 01:00ی شەو
هۆڵەندا: پێنجشەممە 01:00ی شەو
فڕەنسا: پێنجشەممە 01:00ی شەو
ئیسپانیا: هەینی 01:00ی شەو
تورکیا: 8ی سێپتێمبەر 12:00ی شەو