بارزانی: هه‌موو حیسابێكمان بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی داخستنی سنوور و پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌كان كردووه
"ئه‌گه‌ر به‌غدا په‌یوه‌ندییه‌كانی پچڕاند، ئه‌وان له ماڵی خۆیان و ئێمه‌ش له ماڵی خۆمان"
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان، له وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی له‌نده‌نی ده‌رباری ئه‌وه‌ی ئایا كاتێك ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، پێشوازی له سوپاسالاری سوپای ئێران كرد، هه‌ستتان به دڵه‌ڕاوكێ نه‌كردووه؟، له وه‌ڵامدا گوتوویه‌تی: "به هیچ شیوه‌یه‌ك هه‌ستم به دڵه‌ڕاوكێ نه‌كردووه".
ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی جوگرافیای كوردستان ببێته هۆی سزادانی كورد له لایه‌ن وڵاتانی دراوسێ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "پێموانییه، بارودۆخ گۆڕاوه‌و جیهان گۆڕاوه، ئێستا سه‌رده‌می "هاوپه‌یمانێتی سنتۆ (هاوپه‌یمانی به‌غدا بوون) نییه و ساڵانی شه‌سته‌كان و سه‌رده‌می هاوپه‌یمانێتی سه‌عد ئاباد (هاوپه‌یمانێتییه‌ك بوو بۆ رێگه‌گرتن له هێرشكردنه سه‌ر توركیا، ئێران، عێراق، ئه‌فغانستان) نییه، دونیا ئێستا دونیایه‌كی دیكه‌یه".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن ئیران و توركیا و سووریا ئابڵۆقه‌دراوه، بارزانی گوتوویه‌تی: "له وانه‌یه ئێمه زیانێكمان به‌ركه‌وێت، به‌ڵام دڵنیاین له‌وه‌ی ئه‌وانه زیانی زیاتریان به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر هاتوو په‌نا بۆ هه‌نگاوی له‌و شێوه‌یه ببه‌ن".
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له بارزانی پرسیوه، ئه‌گه‌ر ده‌ره‌نجامی ریفراندۆمه‌كه راگه‌یه‌نراو به‌غدا هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كوردستان بڕی، ئێوه چی ده‌كه‌ن؟، له وه‌ڵامدا سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان ده‌ڵێت: "ئه‌وان له ماڵی خۆیان و ئێمه‌ش له ماڵی خۆمان".
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه له بارزانی پرسیوه، ئایا توانای ئابووریتان، ته‌حه‌مولی داخستنی سنوور ده‌كات له لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه؟، له‌و باره‌یه‌وه بارزانی گوتوویه‌تی: "حیسابمان بۆ هه‌موو ئه‌و پرسانه كردووه، له‌وانه هه‌ڕه‌شه‌كانی داخستنی سنوور و پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌كان. هه‌ر لایه‌نێك ئازاده له بڕیاردان، به‌ڵام جاریكی دیكه ده‌ڵێم "ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نانه له‌سه‌ر ئازاردانمان رێكبكه‌ون و بیانه‌وێت ده‌ستمان به‌سه‌ردا بگرن، به دڵنیاییه‌وه باجێكی زۆر قورس ده‌ده‌ن".