به‌یان سامی: كورد دەرفەتی نییە پەیامەكانی بگەیەنێتە جیھان
"گرنگی بوون به ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌یه ده‌نگت له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێت"
K24 - واشنتن
نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە ئەمریكا رایدەگەیەنێت، بەھۆی نەبوونی دەوڵەت كورد دەرفەتی ئەوەی نییە پەیامەكانی بگەیەنێتە ھەموو جیھان.
به‌یان سامی عه‌بدولره‌حمان نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مریكا له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، گرنگی بوون به ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌یه ده‌نگت له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێت و ده‌توانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ت هه‌بێت و له‌وێوه په‌یام و نیگه‌رانییه‌كانی كورد به هه‌موو جیهان بگه‌یه‌نیت، كه ئێستا به‌هۆی نه‌بوونی ده‌وڵه‌ته‌وه كورد ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی نییه.