ئەم هاوینە وەرزی کڕینی بەرگریکاران بوو

دوو جار ریکۆردی گرانبەهاترین بەرگریکار لە مێژووی تۆپی پێ شکێنرا

K24- هەولێر

ئەم هاوینە وەرزی کڕینی بەرگریکاران بوو، گەیشتە راددەیەک دوو جار ریکۆردی گرانبەهاترین بەرگریکار لە مێژووی تۆپی پێ شکێنرا.

پێش ئەم هاوینە داڤید لویز بە گواسترانەوەی لە چێڵسییەوە بۆ پاریس سانجێرمان لە هاوینی 2014 بەرامبەر 49,5 ملیۆن یۆرۆ گرانبەهاترین بەرگریکار بوو لە مێژووی تۆپی پێ، بەڵام لەم هاوینە مانچێستەر سیتی دوو جار ئەو ریکۆردەی شکاند و بێناجامین مێندی و کایل وۆڵکەری کردە یەکەم و دووەم گرانبەهاترین گرێبەست لە مێژووی تۆپی پێدا.

 

گرانبەهاترین بەرگریکارەکانی ئەم هاوینە
1- بێنجامین مێندی - 57,7 ملیۆن یۆرۆ
2- کایل وۆڵکەر - 51 ملیۆن یۆرۆ
3- لیۆناردۆ بۆنۆچی - 42 ملیۆن یۆرۆ
4- داڤینسۆن سانچێز  - 40 ملیۆن یۆرۆ
5- ڤیکتۆر لیندێلۆف - 35 ملیۆن یۆرۆ
6- ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر - 35 ملیۆن یۆرۆ
7- نێلسۆن سێمیدۆ - 30,5 ملیۆن یۆرۆ
8- تیۆ هێرناندێز - 30 ملیۆن یۆرۆ
9- دانیلۆ - 30 ملیۆن یۆرۆ
10- میکایل کین 28,5 ملیۆن یۆرۆ