نوێترین دەنگۆکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان
چامبێرلەین چاوەڕێی لیڤەرپوولە و ستێرلینگیش لە مانچێستەر سیتی دەمێنێتەوە
K24-
تەنیا رۆژێک ماوە دەرگای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە زۆربەی وڵاتە ئەوروپییەکان دادەخرێت و دەنگۆکانی بازاڕەکە کاتژمێر لە دوای کاتژمێر گەرمتر دەبن.
چێڵسی داوای فێرناندۆ یۆرێنتی لە سوانزی سیتی دەکات
سەرچاوەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە چێڵسی نزیکە لە گواستنەوەی فێرناندۆ یۆرێنتی ھێرشبەری ئیسپانی لە سوانزی سیتیەوە بەرامبەر پازدە ملیۆن یۆرۆ بۆ ریزەکانی
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بلاویکردۆتەوە کە سوانزی سیتی ئامادەیە دەستبەرداری ئەم ھێرشبەرە فەرەنسیە ببێت بۆ چێڵسی.
بەپێی ھەمان سەرچاوە پێشبینی دەکرێت ئەمرۆ گرێبەستەکە بە فەرمی رابگەیەنرێت و ئاماژە بەوەش کراوە گرێبەستەکە لەسەر داوای ئەنتۆنیۆ کۆنتی راھێنەری چیلسیە.
یۆرێنتی لە وەرزی رابردوو ئاستێکی بەرزی لەگەل سوانزی سیتی لە پرێمەرلیگ پیشاندا و ھۆکارێک بوو لە ھێشتنەوەی یانەکەی لە پرێمەرلیگ.

ئینتەر میلان ئۆفەرێكی نوێ بۆ موستافی پێشکەشی ئارسێناڵ دەکات
ئینتەرمیلانی ئیتاڵی ئۆفەرێکی نوێ بۆ گواستنەوەی شکۆدران موستافی بۆ ریزەکانی دەخاتە بەردەم ئارسێنالی ئینگلیزی.
تۆری سکای ئیتالیا ئەمرۆ چوارشەممە ئاشکرایکردووە کە ئینتەرمیلان پێنج ملیۆن یۆرۆی خستووەتە بەردەم ئارسێنال بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە بە خواستن بباتە ریزەکانی, لەگەل مەرجی کرینەوەی یاریزانەکە بە شێوەیەکی کۆتایی دوای خواستنەکەی بەرامبەر ٢٥ ملیۆن پاوەند.
لەبەرامبەردا ئارسێنال ئارەزوو دەکات پارێزگاری لە تواناکانی ئەم یاریزانە بیست و پێنج سالیە بکات و پێشبینی دەکرێت لە یانەکەی بمێنێتەوە چونکە یەکێکە لە پلانەکانی ئارسن ڤینگەر بۆ وەرزی نوێ.
.jpg)
رەحیم ستێرلینگ لە مانچێستەر سیتی دەمێنێتەوە
سەرچاوەکانی بەریتانیا ئاشکرایانکردووە کە رەحیم ستێرلینگ ریزەکانی مانچێستەر سیتی جیناھێڵێت و ئارسێناڵ رەتدەکاتەوە.
تۆری سکای سپۆرتی بەریتانی ئاشکرایکردووە کە ستیرلینگ بەشێک نابێت لە گرێبەستی ئالێکسیس سانچێز و ئەو یاریزانە ناچێتە مانچێستەر یونایتد.
لە ماوەی رابردوو ئارسێنال ئۆفەرێکی پەنجا ملیۆن پاوەندی مانچێستەر سیتی بۆ فرۆشتنی ئەلێکسیس سانچێز رەتکردەوە, بەلام سەرچاوەکان دووپاتیانکردۆتەوە کە ئارسێنال ئامادەیە گفتوگۆ بکات ئەگەر ستێرلینگ بەشێک بێت لە گرێبەستەکە و پەیوەندی بە یاریگەی ئیمارات بکات.

دۆگلاس پێرێرا هەنگاوێک لە رۆیشتنی لە بارسێلۆنا دوورە
بارسێلۆنا نزیکە دەستبەرداری دۆگلاس پێرێرای بەرگریکاری بەرازیلی ببێت و ئەم یاریزانە ھەنگاوێک لە پەیوەندیکردن بە یانەی بۆرسا سپۆری تورکی دوورە.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بلاویکردۆتەوە, یانە تورکیەکە گەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ ئەوەی دۆگلاس پێرێرا بە خواستن و بێبەرامبەر بۆ ماوەی وەرزێک بگوازێتەوە ریزەکانی لەگەڵ بژاردەی کرینەوەی یاریزانەکە لە ھاوینی داھاتوو.
بەپێی ھەمان سەرچاوە بۆرسا سپۆر 600 ھەزار یۆرۆ وەکو مووچە بە یاریزانە بەرازیلیەکە دەدات.
پێرێرای بیست و حەوت سالان تا ساڵی 2019 گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا ھەیە و لە ھاوینی 2014 بەرامبەر چوار ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد.

درینکوۆتەر داوای رۆیشتن لە لێستەر سیتی دەکات
تۆری ئی ئێس پی ئێنی ئەمرۆ چوارشەممە بلاویکردۆتەوە دانی درینکوۆتەری ناوەراستکاری لیستەر سیتی داوای رۆیشتنی لە یانەکەی کردووە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە, ئەم داوایەی درینکوۆتەر لەکاتێکدایە یانەی چێلسی ھەولی گواستنەوەی دەدات بۆ ریزەکانی.
چێلسی دەیەوێت بەر لە داخرانی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان دانی بباتە ریزەکانی.
لیستەر سیتی ئامادەیە دەستبەرداری ئەم یاریزانە ببێت بە مەرجێک نزیکەی 45 ملیۆن یۆرۆی دەستبکەوێت, لەلایەن خۆیەوە چێلسی دەیەوێت ئەم یاریزانە بە ١٠ ملیۆن کەمتر و بەرامبەر 35 ملیۆن یۆرۆ بباتە ریزەکانی.
ھەولەکانی چێلسی بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە لەسەر داوای ئەنتۆنیۆ کۆنتی راھێنەرە و دەیەوێت دووانەی درینکوۆتەر و نگۆلۆ کانتی لە یانەکەی دروست بکاتەوە.
