دایك و كچێك كوژران
"70 چه‌قۆیان لێدراوه"
K24 - هه‌ولێر
له شاری مێرسینی توركیا، رۆژی 29/8/2017 تاوانێكی نامرۆڤانه دژی خێزانێكی سووریی ئه‌نجامدراوه‌و ژنێك و كچه‌كه‌ی به كوژراوی له ماڵه‌كه‌یاندا دۆزراونه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی حوڕییه‌تی توركی ده‌رباره‌ی ئه‌و تاوانه‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی چاڤۆشلوی كه‌رتی توروسلاری شاره‌كه ئه‌نجامدراوه نوسیوویه‌تی "كاتێك سه‌بری ته‌مه‌ن 46 ساڵان كه ده‌كاته هاوسه‌ری ژنه‌كه، نیوه‌ڕۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه، بینیویه‌تی ژنه 44 ساڵانه‌كه‌ی و كچه 19 ساڵانه‌كه‌ی له ژووری دانیشتن كوژراون و له خوێنی خۆیاندا نقووم بوون".
تیمه‌كانی پزیشكیی داد كه چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه ده‌ڵێن: "ژن و كچه‌كه 70 چه‌قۆیان لێدراوه‌و هه‌ر دووكیان مردوون".
دوای ئه‌وه‌ی داواكاری گشتی شوێنه‌كه‌ی بینیووه، ته‌رمه‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ په‌یمانگای ئه‌زه‌نه بۆ پزیشكی شه‌رعیی، تا توێكارییان بۆ بكرێت.
پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه له ناسنامه‌ی بكوژه‌كه كردووه‌و باوك و كوڕه‌كه‌یان به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
تاوانه‌كه له تاوانێكی دیكه‌ی شاری سكاریا ده‌چێت كه له مانگی ته‌مووزی رابردوو رووی‌دابوو، كاتێك ژنێكی دووگیانی سووری و منداڵه‌كه‌یان پێكه‌وه كووشت و ته‌رمه‌كانیان له دارستانێك دۆزینه‌وه.
ئه‌نجامدانی تاوان و كووشتن دژی سوورییه‌كان له توركیا زیادیكردووه‌و كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی حكومه‌ت به فه‌رمی بێته سه‌ر هێڵ و له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێن "ئه‌وه هه‌وڵێكی ئاژاوه‌گێڕییه بۆ درووستكردنی ئاشووب له‌نێوان سووری و تووركه‌كاندا.
ئێستا نزیكه‌ی 3 ملیۆن هاووڵاتی سووری به‌هۆی جه‌نگ و ململانێ خوێناوییه‌كانی چه‌ند ساڵی رابردووی وڵاته‌كه‌یان له توركیا ده‌ژین و زۆربه‌یان له شاره‌كانی، ئیستانبوڵ و ئه‌نتاكیا و عه‌نتاب و ئه‌نقه‌ره و بۆرسه و چه‌ند شارێكی دیكه ده‌ژین.