وردەكاری رێككەوتنی حكوومەتی ھەرێم و دانا گاز

حكوومەتی ھەرێم 1 ملیار دۆلار بۆ پێڕڵ خەرج دەكات

K24 - ھەولێر

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، كە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیای دانا گازو ھاوبەشەكانی لەبارەی كێشەكانی نێوانیان گەیشتنە رێككەوتن، لە رێككەوتنەكەدا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان راستەوخۆ بڕی 600 ملیۆن دۆلار لەو  قەرزانە دەداتەوە گرووپی پێڕڵ كە تیدا دانا گازو چەند كۆمپانیایەكی دیكە ھاوبەشن، ھەروەھا بڕی 400 ملیۆن دۆلاری دیكەش بە مەبه‌ستی پەرەپێدان بە كێڵگە نەوتییەكانی كۆرمۆر خەرجدەكات.