پاریس سانجێرمان بەفەرمی گواستنەوەی مباپێی لە مۆناکۆوە راگەیاند
بە گرێبەستێکی مێژوویی
K24- هەولێر
یانەی پاریس سانجێرمان لەکۆتاییدا گواستنەوەی کیلیان مباپێی هێرشبەری فڕەنسی لە مۆناکۆوە بۆ ریزەکانی راگەیاند.
پاریس سانجێرمان چەند کاتژمێرێک پێش داخرانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بەفەرمی گواستنەوەی مباپێی بە خواستن بۆ ریزەکانی راگەیاند و بەگوێرەی زانیارییەکان هاوینی داهاتوو پاریس سانجێرمان بۆ دووربوون لە کێشە یاساییەکان بەرامبەر 180 ملیۆن یۆرۆ مباپێی 18 ساڵان دەباتە ریزەکانی.
مباپێ لە دوای نێیمار دەبێتە دووەم گرانبەهاترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ، کە هەر لەم هاوینە پاریس سانجێرمان بەرامبەر 222 ملیۆن یۆرۆ نێیماری لە بارسێلۆناوە گواستەوە ریزەکانی.