حه‌سره‌ت بۆ قه‌زافى ده‌كێشن
له رێى بيرهێنانه‌وه‌ى ژيانى سه‌رده‌مى قه‌زافى و بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌كانى حه‌سره‌ت بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌ڵده‌كێشن
K24 – هه‌ولێر:
له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبوك ژماره‌يه‌ك له هاووڵاتيانى ليبيا له رێى بيرهێنانه‌وه‌ى ژيانى سه‌رده‌مى قه‌زافى و بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌كانى حه‌سره‌ت بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌ڵده‌كێشن.
وه‌ك له گرته‌يه‌كى ڤيديۆيدا ده‌رده‌كه‌وێت كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، قه‌زافى له‌سه‌ر رووى ده‌ره‌وه‌ى بۆرييهكى ئاوى رووباره دهستكردهكهى ده‌نووسێت (ماشه‌ڵڵا) و له هه‌ندێك گرته‌ى ديكه‌دا تراكتۆرێكى كشتو‌كاڵى لێده‌خوڕێت.
به هۆى خراپى ره‌وشى ژيان و گوزه‌رانى هاووڵاتيان له دواى قۆناغى قه‌زافى و نه‌مانى ئاسايش و ئارامى و شه‌ڕى ناوخۆى ئه‌و وڵاته، بۆشايى نه‌مانى قه‌زافى زۆرتر بۆ هاووڵاتيانى وڵاته‌كه‌ى ده‌ركه‌وتووه.
له 48همين ساڵيادى شۆڕشى ليبيادا، لايه‌نگرانى قه‌زافى فرمێسك بۆ رۆژانى سه‌رده‌مى قه‌زافى ده‌ڕێژن.