بەڤیدیۆ.. هاری کەین لە مانگی ئاب بەختی دەبەسترێت

گۆڵکارەکەی تۆتێنهام لە مانگی ئاب هەرگیز گۆڵی نەکردووە

K24- هەولێر

هاری کەین لەوەتەی بووەتە یاریزانێکی پیشەگەر، لەگەڵ یانەکەی و هەڵبژاردەکەی نەیتوانیوە هیچ گۆڵێک لە مانگی ئاب/ئۆگێست تۆمار بکات و لەگەڵ هاتنی ئەو مانگە بەختی ئەو هێرشبەرە ئینگلیزە دەبەسترێت.
 هاری کەین لە ژیانی پیشەگەرێتی خۆیدا لەگەڵ تۆتێنهام هۆتسپێرس و هەڵبژاردەی ئینگڵاند 13 یاری لە مانگی ئاب ئەنجام داوە، کەچی هەرگیز نەیتوانیوە لەم یارییانەدا نە گۆڵ تۆمار بکات و نە گۆڵ درووست بکات. کەین لە مانگی ئۆگێست 42 شووتی ئاڕاستەی گۆڵ کردووە، بەڵام بەخت یاوەری نەبووە و نەیتوانیوە هیچ گۆڵێک تۆمار بکات.

هاری کەن هەر لەگەڵ کۆتایی هاتنی مانگی ئاب گرێبەی بەختی وەکو هەمیشە کرایەوە و لە یەکەم رۆژی مانگی سێپتێمبەردا شەوی رابردوو لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال بەرامبەر ماڵتا دوو گۆڵی تۆمارکرد و گۆڵێکیشی درووست کرد.

کەین دوای یارییەکەی دوێنێ شەوی لە هەژماری فەرمی خۆی لەبارەی مانگی ئابەوە لە تویتەر نووسیویەتی 'حەز بە مانگی ئۆگێست ناکەم' 

تویتەکەی هاری کەین
تویتەکەی هاری کەین