سه‌رۆك بارزانی: گه‌لی كورد ناچار نییه له‌گه‌ڵ عێراقدا بژی
"ئامانجی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بنیاتنانی ده‌وڵه‌ته"
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك بارزانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئامانجی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بنیاتنانی ده‌وڵه‌ته، ده‌وڵه‌تێك له‌سه‌ر نبه‌مای ویستی خه‌ڵكی كوردستان داده‌مه‌زرێت.
مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی ئاراسته‌ی كوردانی به‌شداربووی فێستیڤاڵی پاڵپشتیكردن بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان شاری كۆپنهاگنی پایته‌ختی دانیمارك كرد و تێبدا راگه‌یاند، زۆر خۆشحاڵم كه ده‌بینم كوردستانیان له دانیمارك و شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌وروپا بۆ پاڵپشتی له پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كۆده‌بنه‌وه، په‌رۆشی ئێوه، جێگه‌ی دڵگه‌رمی خوشك و براكانتانه له هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م و پڕ به‌دڵ سووپاستان ده‌كه‌م.
ریفراندۆم و ده‌نگی به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئامرازێكی ئاشتیانه‌یه بۆ گه‌له‌كه‌مان و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ و ئیراده‌ی خۆی به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و ئاشتیانه و دوور له توندوتیژی به جیهان بگه‌یه‌نین، كورد گه‌لێكی ئاشتی خوازه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر گه‌لی كورددا هاتووه، ده‌مانه‌وێ ده‌ستی برایه‌تی و دۆستایه‌تی بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه درێژ بكه‌ین، ناكرێ ئه‌زموونی سه‌د ساڵه و سیسته‌م و چه‌وساندنه‌وه و بێبه‌شبوونی پێشوو دووباره بكرێته‌وه، كه ده‌وڵه‌تی عێراق نه‌یتوانی پابه‌ندی چه‌مكی شه‌راكه‌ت بێت و نكۆڵكاری به‌رده‌وام بێت، گه‌لی كورد ناچار نییه له‌گه‌ڵ عێراقدا بژی، ده‌مانه‌وێ وه‌كو دوو دراوسێی باش و برایانه و دۆستانه پێكه‌وه بژین، له بواره‌كانی جیاجیاكانی ئابووری و سیاسی و شه‌ڕی تیرۆر و توندڕه‌وی له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بین.
ئامانجی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بنیاتنانی ده‌وڵه‌ته، ده‌وڵه‌تێك له‌سه‌ر بنه‌مای ویستی خه‌ڵكی كوردستان داده‌مه‌زرێت، ئه‌و ده‌وڵه‌ته، ده‌وڵه‌تێكی فیدڕاڵ و دیموكرات و مه‌ده‌نی ده‌بێت، ئازادی پێكه‌وه ژیان و ئاشتی هه‌وێنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌بێت. هه‌موو پێكهاته و نه‌ته‌وه‌كان مافه‌كانیان ده‌سته‌به‌رده‌بێت و ده‌بێت ئه‌و مافانه‌ش گه‌ره‌نتی بكرێت. له ده‌وڵه‌تی كوردستاندا هیچ شوێنێك بۆ تیرۆر و هزری توندڕه‌وی و نه‌ژادپه‌رستی نابێته‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌یه ئاشتی و بووژانه‌وه و قووڵتركردنه‌وه فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان و پێكه‌وه هه‌ڵكردن ده‌بێت.
ئه‌ركی كوردانی تاراوگه و هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستانه، به‌شداربن له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و بونیادی ده‌وڵه‌تی كوردستان، ئه‌وه پرۆژه‌یه‌كه له سه‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دیكه و په‌یوه‌ندی به لایه‌نێك و كه‌سێكه‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به هه‌موو كه‌سێك و نه‌وه‌كانی داهاتووه‌وه هه‌یه.
داواتان لێ ده‌كه‌م وه‌كو وه‌فایه‌ك بۆ خوێنی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانمان و قوربانیدانی ئێش و ئازاری گه‌له‌كه‌مان و له پێناو ئایینده‌یه‌كی گه‌ش و ئاشتییدا، بۆ پاراستنی گه‌لی كوردستان له هه‌ڕه‌شه و نه‌هامه‌كاتییه‌كانی پشتیوانی سه‌ربه‌خۆیی بن، له ریفراندۆمی بیست پێنجی مانگی ئه‌یلوول ده‌نگی به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی بده‌ن.