نوسينگه‌ى ڕۆژنامه‌وانى پارێزگارى كه‌ركووك وه‌ڵامى "درۆكانى كه‌ناڵى ئاسمانى توركمان ئێلى" ده‌داته‌وه
به‌شێك له میدیا كوردییه‌كانیش راپۆرته‌كه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه‌یان بڵاوكرده‌وه
K24 - كه‌ركووك:
ئيداره‌ى كه‌ركووك ئه‌و زانيارييانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه له لايه‌ن كه‌ناڵى ئاسمانى توركمان ئێلليه‌وه بڵاوكرايه‌وه و هه‌ندێك له ميدياكان و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌واڵه‌دا كرد كه تيايدا لێدوان و قسه‌ى بێ بنه‌مايان داوه‌ته پاڵ پارێزگارى كه‌ركووك.
نوسينگه‌ى رۆژنامه‌وانى پارێزگارى كه‌ركوك له به‌ياننامه‌يه‌كدا, كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، ده‌ڵێت: "ئه‌و ڕاپۆرته‌ى كه‌ناڵى توركمان ئيلى كه هه‌ندێك له ميدياكان و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان گواستيانه‌وه زانيارى نادروست و قسه‌ى هه‌ڵبه‌ستراوى له خۆ گرتووه كه هيچ بنه‌مايه‌كى نييه سه‌باره‌ت لێدوانێكى دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) بۆ ده‌ركردنى ميدياكارانى توركمان و عه‌ره‌ب".
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، پارێزگارى كه‌ركووك له دانيشتنه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك له سێشه‌مه‌ى رابردزودا كه تيايدا داواكارييه‌كه‌ى بۆ به‌شداريكردنى كه‌ركووك له ريفڕاندۆمدا خرايه ده‌نگدانه‌وه, ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد, هه‌ندێك له ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌ن پێيان راگه‌ياندووه, خوازياربوونه به‌شدارى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه بكه‌ن به‌ڵام له ترسى ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له ميدياكان بيكه‌نه بابه‌تێك بۆ تانه‌دان لێيان, ئه‌و كاره‌يان نه‌كردووه.
بۆيه پارێزگارى كه‌ركووك وتى: "ميدياكاران له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى دانيشتنه‌كه دوور ده‌خه‌ينه‌وه و دواتر له كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانيدا ورده‌كارييه‌كانيان بۆ ده‌خه‌ينه ڕوو".
نوسينگه‌ى رۆژنامه‌وانى پارێزگارى كه‌ركووك داواش ده‌كات له كه‌ناڵى ئاسمانى توركمان ئێللى و ئه‌وانه‌ى ئه‌و هه‌واڵه‌يان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له ڕاستى و دروستى هه‌واڵ ورد ببنه‌وه و ئه‌م وه‌ڵامه‌ى ئيداره‌ى كه‌ركووك بڵاو بكه‌نه‌وه و به پێچه‌وانه‌وه رووبه‌ڕووى ياسا ده‌بنه‌وه.
نوسينگه‌ى رۆژنامه‌وانى پارێزگارى كه‌ركووك, له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، پرسيار ده‌كات سه‌باره‌ت ئه‌و هه‌ڵايه‌ى هه‌ندێك له سياسييه شكستخواردوه‌كان نايانه‌وه سه‌باره‌ت به "هه‌واڵى بێ بنه‌ما" و ده‌پرسێت: "ئێوه له كوێ بوون كاتێك داعش چه‌ندين ناوچه‌ى داگير كرد له حوزه‌يرانى 2014 و رۆڵى ئێوه چى بوو له فرياكه‌وتنى و هاوكارى كردنى ئاواره‌كان ته‌نانه‌ت له به‌ره‌به‌يانى جه‌ژنى قوربانيشدا؟".
هاوكات نوسينگه‌ى رۆژنامه‌وانى پارێزگارى كه‌ركووك دووپاتیده‌كاته‌وه، ئه‌زموونى كه‌ركووك و به‌رگريكردنى بێ وێنه‌ى هێزى پێشمه‌رگه و يه‌كڕيزى دانيشتوانى كه‌ركووك, ئێوه‌ى تووشى نه‌خۆشييه‌ك كردووه واى لێكردوون هيچ هه‌واڵێك سه‌باره‌ت خێر و خۆشى و سه‌قامگيرى كه‌ركووك له لاتان قابيلى قبوڵ نه‌بێت.
هه‌روه‌ها جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه, كه‌ركووك باوه‌شى كردووه‌ته‌وه بۆ ئاواره‌كانى عه‌ره‌بى سووننه و توركمان به تايبه‌تى ئاواره‌كانى قه‌زاكانى ته‌لـله‌عفه‌ر و خورماتوو.