بنەماڵەی ئۆجەلان: نازانین لە ئیمرالی چی روودەدات
چەندین جارە باری نا ئاسایی بە بیانوو دەھێندرێتەوە
K24 - ھەولێر
دوای ئەوەی داواكاری بنەماڵەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری بەندكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بۆ بینینی ناوبراو بە بۆنەی جەژن لە لایەن دەسەڵاتدارانی توركیا رەتكرایەوە، محەمەد ئۆجەلان، برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ناڕەزایی توندی نیشاندا و رایگەیاند، بە گومانە لە دۆخی براكەی، چەندین جارە باری نا ئاسایی بە بیانوو دەھێندرێتەوە.
گوتیشی، مافی خۆمانە سەردانی ئۆجەلان بكەین، بەڵام دەوڵەت ئەو مافەی پێشێل كردووین و پێویستە روونكردنەوە لە بارەی ھۆكارەكەی بدات.
چەند جارێكە بنەماڵەی ئۆجەلان، لە رێی وەزارەتی دادەوە دەیانەوێت ناوبراو ببینن، بەڵام داواكارییەكە رەتدەكرێتەوە.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری پەكەكە لە 15 شوباتی 1999، لە پرۆسەیەکی ھەواڵگرییدا، لە کینیا دەستگیرکرا و بە فڕۆکەیەکی تایبەتی تورکیا لە لایەن رفێنەرەکانییەوە گواسترایەوە بۆ ئەنقەرە و لە دوورگەی ئیمڕالی بەندكرا.