كوردانی تاراوگە لە دەنگدان بۆ ریفراندۆم كێشەیان بۆ دروست دەبێت
كۆمسیۆن پشتی بە پسوولەی خۆراك بەستووە
K24 - ھەولێر
بەشێك لە كوردانی تاراوگە بەھۆی نەبوونی پسولەی خۆراكەوە ناتوانن بۆ ریفراندۆم دەنگ بدەن.
لەمبارەیەوە جوتیار عادل، كۆمسیار لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان بە كوردستان24 راگەیاند، لەپێناو پاكڕاگرتنی پرۆسەكەدایە كە كۆمسیۆن پشتی بە پسوولەی خۆراك بەستووە، جگە لەوە ماوەی مانگێك دەبێت كۆمسیۆن داوای وەدەستخستنی ئاماری كوردانی تاراوگە نشینی لە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و نوێنەرایەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان كردووە، بەڵام ئەوان ھیچ ئامارێكیان لەبەردەستدا نییە.