کەسێک برای خۆی كوشت
پۆلیس لێكۆڵینەوەی لە رووداوەكە دەست پێكردووە
K24 - گەرمیان
لە قەزای چەمچەماڵ كەسێك تەقە لە برایەكی خۆی دەكات و دەیكوژێت، پۆلیسیش رایدەگەیەنێت لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێكردووە.
پۆلیسی چەمچەماڵ ئاشكرای كرد: "شەوی رابردوو 3/9/2017، لە قەزای چەمچەماڵ کەسێک تەقە لە برایەکی خۆی دەکات و برینداری دەكات، دوای گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس و گواستنەوەی بریندارەکە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی بەیانی ئەمڕۆ بریندارەکە بەناوی (س. ش) لە دایكبووی 1986 گیانی لەدەستدا".
پۆلیسی چەمچەماڵ راشیگەیاند: "لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە لایەن پۆلیسەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە".