وه‌زیرێكی به‌ریتانیا: ریفراندۆم كاریگه‌ری له‌سه‌ر شه‌ڕی داعش نابێت
ئالستهر بێرت: هاوكارییه‌كانی بریتانیا بۆ هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
ئالستهر بێرت، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەرەپێدانی مرۆیی بەریتانیا له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی ریفراندۆم له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند به‌ریتانیا پێیوایه پرسی ریفراندۆم كاریگه‌ری له‌سه‌ر شه‌ڕی داعش نابێت و گوتیشی هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئالستهر بێرت - وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەرەپێدانی مرۆیی بەریتانیا ده‌ڵێت: "شه‌ڕی داعش بۆ ئێمه گرنگه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پرسی ریفراندۆممان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراقی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانمان له هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا تاوتوێكردووه و هیچ گومانم له‌وه‌دانییه كه سووربوون له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌رووی سه‌ربازیی و ئایدۆلۆژییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت، بێ ئه‌وه‌ی گوێبدرێتهوه ئه‌وه‌ی چی پرسێكی دیكه به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
هه‌ر له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا، فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ی راگه‌یاند كه وا ئه‌و به‌رپرسه‌ی به‌ریتانیا پشتگیریی خۆی بۆ خواست و ویستی گه‌لی كوردستان دووپاتكردۆته‌وه، به‌ڵام هه‌روه‌كو زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا تێبینیان له‌سه‌ر كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆمەكە هه‌یه.