سوپای عێراق و پێشمه‌رگه بۆ شه‌ڕی حه‌ویجه هه‌ماهه‌نگیان نه‌كردووه
48 هه‌زار چه‌كداری عێراقی به‌شداری ئۆپراسیۆنی حه‌ویجه ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
بڕیارە لەچەند ڕۆژی داھاتوودا ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنەوەی قەزای حەویجە دەست پێ بکات، ھێزە عێراقیەکان لەسەر ناوی ئۆپەراسیۆنەکە ڕێکەوتن و بڕیاریشە 48 ھەزار چەکدار لەھێزە عێراقیەکان بەشداری شەڕی حەویجە بکات، پۆلیسی فیدراڵی پشکی شێری بەردەکەوێت لە شەڕەکەو له سێ قۆڵه‌وه به‌شداریی ئۆپراسیۆنه‌كه ده‌كه‌ن.
جگە لە ھێزە عێراقیەکان، تا ئێستا ھیچ کۆبوونەوەیەک لەنێوان پێشمەرگەو بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری عیراق، نەکراوە بۆ دروستکردنی ھەماھەنگی له نێوان هێزه‌كاندا.
فەرماندەیەکی پێشمەرگەیش دەڵێت: حەویجە خاکی کوردستانەو بەشداری لە قۆڵی خۆمانەوە شەڕەکە دەکەین.