"بەریتانیا پشتیوانی لە داخوازییە رەواكانی گەلی كوردستان دەكات"
درك بە مێژووی كورد دەكەن و لێی تێدەگەن
K24 - ھەولێر
فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "حكوومەتی بەریتانیا ھەڵوێستی خۆی لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان راگەیاند، ئەوان پشتیوانی لە داخوازییە رەواكانی گەلی كوردستان دەكەن، درك بە مێژووی ئێمە دەكەن و لێی تێدەگەن".
گوتیشی: "ئەوان ھاوشان لەگەڵ وڵاتانی دیكە، باس لەوە دەكەن نیگەرانن لەبارەی كاتەكە، كە گونجاونەبێت و نەبێتە مایەی سەقامگیری و ئارامی، بۆیە لەگەڵ ھەولێر و بەغدا لە پەیوەندی بەردەوامدان، بۆ ئەوەی بگەنە رێككەوتن لەسەر ئەم پرسە".