چوار شاری دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خۆپیشاندان ساز ده‌كه‌ن

بازنه‌ی پشتیوانی خۆپیشاندانه‌كانی بانه‌ فراوانتر ده‌بێت

K24 - هه‌ولێر:

لە خۆپێشاندانی ئەمڕۆی خەڵکی شاری بانەدا لە دژی کوشتنی کۆڵبەرانی کورد  15 خۆپێشاندەر و چوار کەس لە هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون.

خەڵکی ناڕازی داوای کۆتایی هێنان بە کوشتنی کۆڵبەران دەکەن و خەڵکی شارەکانی مەریوان، سەقز، سەردەشت و پیرانشاریش رایانگەیاندووە رۆژی چوارشەممە پشتیوانی لە خۆپێشاندانەکانی بانە دەکەن.