دانه‌گاز: ده‌توانین له گازی كوردستان پێویستی هه‌موو نه‌مسا دابین بكه‌ین
"یه‌ده‌گی گازی ئه‌و ناوچه‌ی كاری لێده‌كه‌ین ده‌گاته 17 ملیار پێ گاز"
K24 - ھەولێر
دانه‌گاز گه‌شبینه به رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و پێشبینی ده‌كات له رێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌وه كار و وه‌به‌رهێنانی خۆی له كوردستان زیاد بكات، به جۆرێك له دوو ساڵی داهاتوو هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی پێویستی گازی وڵاتێكی وه‌كو نه‌مسا دابین ده‌كات، ئاستی یه‌ده‌گی گازی سروشتیش بۆ 17 ترلیۆن پێ و به‌رهه‌می رۆژانه بۆ شه‌ش ملیۆن پێ به‌رز ده‌كاته‌وه، به‌وه‌ش به‌شێكی زۆر له كۆمپانیاكانی ئه‌وروپا چاوه‌رێی گازی كوردستانن تاوه‌كو له گوشاری رووسیا رزگارییان ببێت.
به‌پێی رێككه‌وتنه نوێیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و دانه‌گاز، كۆمپانیاكه واز له دادگا و سكاڵاكانی دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌هێنێت له به‌رامبه‌رادا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 400 ملیۆن دۆلاری كاش ده‌داته كۆمپانیاكه و پشكی كۆمپانیاكه زیاد ده‌كات و دوو ناوچه‌ی نوێش بۆ دانه‌گاز دابین ده‌كات بۆ وه‌به‌رهێنان له سێكته‌ری گازی سروشتی.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت كه‌رتی دارایی خۆیی رێكبخاته‌وه و خۆی بۆ قۆناغی سه‌ربه‌خۆیی ئاماده بكات.