یەكەم كاروانی حاجیانی كوردستان دەگاتەوە ھەولێر
"تاوەکو 18 ئه‌م مانگه و سەرجەم حاجیانی کوردستان دەگەڕێنەوە"
K24 - ھەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ یەكەم كاروانی حاجیانی كورد بگەڕێتەوە ھەرێمی كوردستان.
بە گوێرەی ماڵپەڕی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، دوای کۆتایی ھاتنی فەریزەی حەجی ئەمساڵ، به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی كه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجییانی هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 6 ئەیلوولی 2017 یەکەمین کاروانی حاجیانی کوردستان له وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعوودییه‌وه به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێ بكه‌ون و یه‌كه‌مین فرۆكه‌ش حاجیانی پارێزگای ھەولێر له‌خۆوه ده‌گرێت كه ژمارەیان 360 حاجیە له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر دادەبه‌زن.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، رۆژی دواتر کاروانی جیانی پارێزگای ھۆک دەگەڕێنەوە بۆ رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 8 ئەیلوولی 2017 کاروانی حاجیانی پارێزگای سلێمانی دەگەنەوە فڕۆکەخانەی سلێمانی.
ئەوەش خراوەتەڕوو، گەشتی گەڕانەوەی حاجیان بەردەوامی دەبێت تاوەکو 18 ئه‌م مانگه و سەرجەم حاجیانی کوردستان کە ژماریان 5 ھەزار و 545 حاجیە دەگەڕێنەوە کوردستان و خشته‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیانیش هه‌مان ئه‌وخشته‌یه كه له كوردستانه‌وه به‌ره‌و سعوودییه سه‌فه‌ریان پێكردبوو.