بایدەمیر: سیاسییەكان دادگاكانی توركیا بەڕێوە دەبەن
"ھیچ شوێنێكی دونیا نییە 10 پەرلەمانتاری حزبێك لە زینداندا بن"
K24 - ئەنقەرە
عوسمان بایدەمیر، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە)، لە بەردەم دادگای دەستووری توركیا لە ئەنقەرە بە كوردستان24 گوت، لە ھیچ شوێنێكی دونیا نییە 10 پەرلەمانتاری حزبێك لە زینداندا بن، بێ ئەوەی دادگایی بكرێن.
گوتیشی، دادگایی نەكردنی ھاوسەرۆك و پەرلەمانتارانمان و بڕیار نەدان لە بارەی دۆسێكانیان بەو واتایەیە سیاسەت دادگاكان بەڕێوە دەبات و سەربەخۆ نین و یاسای پێشێل كراوە.
بایدەمیر، جەختی كردەوە، ئەوان بەردەوام دەبن و سەریان لە ئاستی ئەو ستەمكارییە دانانوێنن، پێویستە دادگاكان سەربەخۆ بن و نەكەونە ژێر كاریگەری سیاسەت.