مەلا بەختیار: دەوڵەتی کوردستان نابێتە هەڕەشە بۆ وڵاتانی دراوسێ

ئەوەی كردومانە ئەركی نەتەوەیی و نیشتمانییە

K24 - ھەولێر

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، سەربەخۆیی ھەرێمی كوردستان ھەڕەشە نییە بۆ ھیچ وڵاتێكی دەوروبەر.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا مەلا بەختیار، بە ئاژانسی ھەواڵی تەسنیمی ئێرانی گوتووە، ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ھەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت و ھەڕەشە نییە بۆ وڵاتانی دراوسێ و كوردستان، بەڵكو ھۆكاری سەقامگیرییە.

لەبارەی كشانەوەی پێشمەرگە لەسنووری كەركووك لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی یەكێتی دەڵێ: "ئێمە بەكرێگیراون نین، نەچوینەتە سەر ناوچەی گەل و رەگەزێكی دیكە، كاتێك كە كەركووك كەوتە مەترسیەكی گەورە ھێزی پێشمەرگە كەركووك، كورد لە كەركووك خاوەن ماڵە و دوای شەڕی داعیش بەھیچ شێوەیەك لەو شوێنانەی كە پێشمەرگە پاراستوونی ناكشێتەوە، ئەوەی كە كردومانە لە كەركووك جێبەجێكردنی ئەركی نەتەوەیی و نیشتمانییە".

مەلا بەختیار دەشڵێت: "دەوڵەتی عێراق و ھەندێك لە شۆڤێنیەكانی عێراق كە دەبینن لە ھەموو ھەڵبژاردن كورد لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ھەرێم یەكەم دەبێت، خۆیان دەدزنەوە لە جێبەجێكردنی مادەی 140، لەبەر ئەوەی بڕگەیەكی مادەكە راپرسییە، كە راپرسی كرا زۆرینە دەڵێ ئەو ناوچانە كوردستانن".