دی ماریا بەهۆی پێکانەوە سێ هەفتە لە پاریس سانجێرمان دادەبڕێت

دی ماریا لە یاریی نێوان ئارجێنتینا و ڤێنزوێلا تووشی پێکان بوو

K24- هەولێر

ئانخێل دیماریای ئارجێنتینیایی لە دوایین یاریی هەڵبژاردەکەی لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیال تووشی پیكان بوو.
دی ماریا لە یاریی نێوان ئارجێنتینا و ڤێنزوێلا تووشی پێکان بوو و گومان دەکرێت ئەو یاریزانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسی بەهۆی ئەم پێکانەوە بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریکردن داببڕێت.
دیماریای 29 ساڵن، له‌ رانی چه‌پی تووشی پێكان بووه‌ و بەلایەنی کەم ٢١ رۆژی پێویستە تاکو دووبارە دەست بە یاریکردن بکاتەوە.
دی ماریا بەهۆی ئەم پێکانەوە ئەستەمە بتوانێت تا کۆتایی ئەم مانگە بەشداریی هیچ یارییەکی پاریس سانجێرمان بکات.